گرنگ

 گرنگ

پارێزگاری كەركوك بڕیاری رادەستكردنی بارەگای سەركردایەتی پارتی دوادەخات


 


بوار: كەركوك

ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک دواخستنی چۆڵکردنی بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگاکەی ڕاگەیاند، کە بڕیار بوو ڕادەستی پارتی دیموکرات بکرێتەوە.

راكان جبوری دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاردراوە بە دواخستنی چۆڵكردنی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ كاتێكی تر، كە خۆی لە بنەڕەتدا بارەگای سەركردایەتی پارتی دیموكراتە لەكەركوك.

پارێزگاری كەركوك راشیگەیاندووە، دەچینە لای خۆپیشاندەرانی بەردەم بارەگای فەرماندەیی، و قسەیان لەگەڵ سەبارەت بە ڕێنماییەکەی سەرۆکوەزیران دەكەین و كۆتایی بە گرژییەكان دەهێنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، خۆپیشاندەران بڕیاریان داوە چادرەکان هەڵگرن و کۆتایی بە دانیشتنەکەیان بهێنن و ڕێگاکە بکەنەوە، كە ئەوە هەنگاوی یەكەمە بۆ چارەسەری كێشەو گرژییەكانی چەند رۆژی رابردوو.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color