گرنگ

 گرنگ

هیڤیدار ئەحمەد: وەزارەتی دارایی ناچارە دابەشكردنی موچە دوابخات

2023-09-05

 



بوار: هەولێر

هەڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، وردەکاری و ئامارەکانی سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکراکرد و رایگەیاند، وەزارەتی دارایی بە ناچاری دابەشكردنی موچەی دواخستووە.

هێڤیدار ئەحمەد لە لێدوانێكی رایگەیاند، کۆی گشتی پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەران لە هەرێم 912 ملیار دینارە، کە ئەویش موچەی فەرمانبەران، پێشمەرگە، چاودێری کۆمەڵایەتی، شەهیدان و چەند شوێنێكی دیكە دەگرێتەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشوو، راشیگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیەی، کە بڕیارە لە بەغداوە بنێردرێت 500 ملیار دینار بەشی تەواوی موچەی فەرمانبەران ناکات، بۆیە وەزارەتی دارایی لە حکومەتی هەرێم ناچارە پڕۆسەی دابەشکردنی موچە و راگەیاندنی خشتە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێم جگە لە موچە چەندین خەرجی تری هەیە، وەك پابەندبوون بە گرێبەستە نەوتییەكان دابینكردنی پارە بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان، ڕێگاوبان، پابەندبوونی کۆمەڵایەتی، مرۆیی و تەندروستی، دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و چەندین بواری تر.

رۆژی دوو شەممە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی حکومەتی فیدراڵی بۆ هەرێم خەرجیدەکات، کە دەگاتە 500 ملیار دینار، بەشی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان ناکات و بەغدا سیاسەتی "برسیكردن" بەرانبەر هەولێر پەیڕەو دەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color