گرنگ

زاوا هەڵهات و باوك بوكی مارەكرد

2023-09-06

 



بوار: ئاژانسەكان

ئەوەی بڕیار بوو خۆشترین ڕۆژ بێت لە ژیانی كچێكی گەنجی ئەندەنوسی، گۆڕا بۆ ڕۆژێکی ڕەش، دوای ئەوەی زاوا لە رۆژی مارەبڕین دیارنەماو هەڵات.

ئەو كچە چیرۆکێکی خۆشەویستی درێژخایەنی لەگەڵ ئەو كوڕە هەبوو، كە بڕیاربوو ببێتە هاوسەری ژیانی، بەڵام لە ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیاندا خۆی لە چاوی هەمووان ونكردو بەو هۆیەشەوە بوكە بە تەنیا مایەوە.

میدیاکانی ئەندەنوسیا ئەو كچە گەنجەیان بە پیتەکانی “SA” ناساندووە، كە خەڵکی گوندی جیکۆتامۆیە لە باشووری دوورگەی هالماهێرا لەو وڵاتە، ئەو چیرۆکێکی خۆشەویستی درێژخایەنی لەگەڵ گەنجێکدا هەبووە، پێش ئەوەی بڕیاری هاوسەرگیری بدەن و وادەیەك بۆ رۆژی هاوسەرگیری و مارەكردن دابنێن.

بەڵام لە رۆژی ئاهەنگەكە، زاوە بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو دیار نەماو دەنگۆی هەڵاتنی بڵاوبووەوە، كە هەڵاتن یان دیارنەمانی زاوا لەلایەن ئەو دوو بنەماڵەیە قبوڵ نەکرا، بەو پێیەی ئامادەکارییەکان بۆ زەماوەندەکە پارەیەكی زۆری بۆ خەرجكرابوو، جگە لە پێدانی مارەیی، ئەوەش وایکرد باوکی زاوا دەستوەردان بکات و پێشنیازی ئەوە بكات، بوكەكە لەگەڵ خۆی هاوسەرگیری بكات.

برای بووک، وێستۆ ئەحمەد، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەكە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی میوانەکان گەیشتن بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری، خێزانی زاوا ئاگاداریان کردینەوە، کە کوڕەکەیان بێسەروشوێنە و نەدۆزراوەتەوە.

ئەو وتیشی: هەرچەندە خێزانی ئەوان بەهۆی هەڵاتنی زاواکە قبووڵی دۆخەكەیان كردووە، بەڵام وادیارە خەرجکردنی نزیکەی ٢٥ ملیۆن ڕوپیەی ئەندەنوسیا (١٧٠٠ دۆلار) بۆ ماڵی زاوا قورس بووە، بۆیە پێشنیازی هاوسەرگیری بوكیان لەگەڵ باوكی زاوا كردووە.

ئەم بڕە پارەیە لەو گوندە هەژارەی ئەندەنوسیا بە پارەیەكی زۆر دادەنرێت، بۆیە لەدەستدانی بە قورس دەزانرێت ، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش باوکی زاوا بڕیاریدا لە جێگەی کوڕەکەی ببێتە زاوا.

کاردانەوەکان بەرانبەر بەم ئاهەنگە سۆشیال میدیای ئەندەنوسیای تەنی، كە زۆرێک گاڵتەیان پێکرد، هەندێکی دیکەش پشتگیری بوكیان كرد.

یەکێک لە فۆڵۆوەرەکان کۆمێنتێکی نووسیوەو ڕەخنەی گەورەی ئاراستەی دایکی بووکەکە کردووەو دەڵێت: لە بەرانبەر ئەوەی 25 ملیۆن ڕوپیە لەدەست نەدەن، کچەکەتت کرد بەتووشی كەسێكەوە کە تا کۆتایی ژیانی نایەوێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color