گرنگ

گومانەكان لەسەر مردنی سەرۆكی ڤاگنەر زیاتر دەبن


 




بوار:
تا دێت گومانەكان لەسەر مردنی یەڤگینی پریگۆژین سەرۆكی گروپی ڤاگنەر زیاتر دەبن و لەو چوارچێوەیەش دەزگای هەواڵگری ئۆكرانیا زانیاری نوێی بڵاوكردەوە.

دەزگای هەواڵگری ئۆكرانیا لە دواین زانیاریدا رایگەیاندووە، ئەوان تائێستا دڵنیا نین لە مردنی یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆکی گروپی سەربازی ڤاگنەر لەڕوداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە لەناوچەی تڤێری ڕوسیا لە مانگی رابردوو.

دەزگاكە راشیگەیاندووە، ئەوەی تائێستا بۆیان روونبووەتەوە، مردنی دیمیتری ئوتکینی جێگری پریگۆژینە لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە.

پێشتریش شارەزایەكی كاروباری سیاسەتی روسیا رایگەیاندبوو، كە یەڤگینی پریگۆژین زیندووەو لە دەرەوەی روسیایەو لە كۆتایی ئەمساڵ خۆی ئاشكرادەكات، كە نەمردووەو خۆی بۆ تۆڵەش لە ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیا ئامادەدەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color