گرنگ

پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 107 دۆلار دەكرێت

2023-09-07

 



بوار:

گۆڵدمان ساکس، بانکی توێژینەوەی کاڵاکان ڕایگەیاند، درێژکردنەوەی کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی خستنەبازاڕی نەوت لەلایەن سعودیە و ڕوسیا، پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نرخی نەوتی خاوی لێدەكرێت.

گۆڵدمان ساكس، پێشبینی كردووە، كە ئەگەر ئەو كەمكردنەوەی سعودییەو روسیا لە ساڵی 2024 بەردەوام بێت، ئەوە نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی پێوانەیی جیهانی، كە نەوتی برێنتە دەگاتە 107 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

رۆژی چوار شەممە سعودیە و ڕوسیا کەمکردنەوەی خۆبەخشانەیان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ درێژکردەوە، بەمەش نرخی نەوت بۆ سەرووی ٩٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوەو نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی ٩٠ دۆلار و ٩٧ سەنت بۆ هەر بەرمیلێك.

كەمكردنەوەی سعودیە دەگاتە یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کەمکردنەوەی ڕوسیاش دەگاتە ٣٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، ئەمە جگە لە كەمكردنەوەكانیان، کە لە مانگی نیساندا بە ڕێککەوتنی چەند بەرهەمهێنەرێکی ئۆپێک+ ڕاگەیەندرا و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color