گرنگ

 گرنگ

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی پێشنیازێكی نوێ‌ بۆ دابەشكردنی موچە دەكات


 



بوار: سلێمانی

سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لەبارەی بایكۆتی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی هۆشداریداو پێشنیازێكی نوێی بۆ دابەشكردنی موچەی تەندروستی كرد.

سەباح هەورامی لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، دواكەوتنی موچه‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دروستكردووین، له‌نه‌خۆشخانه‌كانمان پزیشك‌و كارمه‌ندان فشارێكی زۆریان بۆ دروستكردووین‌و به‌نیازن ده‌وام نه‌كه‌ن و بایكۆت بكەن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر كۆلێراو هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ش ده‌بێت.

سەباح هەورامی راشیگەیاند، داوا له‌وه‌زیری ته‌ندروستی‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌م، موچه‌ی ته‌ندروستی له‌پێشینه‌و له‌ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان بێت.

ئەو راشیگەیاند، ئەگەر گۆڕانكاریش لە خشتەی موچە كراو وەزارەتی تەندروستی لە لیستی موچە دوورخرایەوە، داواده‌كه‌ین ڕۆژانه‌ به‌هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌دا، چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك، یان چه‌ند داموده‌زگایه‌كی ته‌ندروستی موچه‌ی پێبدرێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یان 10 ڕۆژدا موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش بدرێت‌و له‌وه‌ زیاتر دوانه‌كه‌وێت".

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color