گرنگ

ژنێك دەبێتە ركابەری بایدن

2023-09-09

 


كێ‌ دەبێتە كاندیدی دیموكراتەكان؟

بوار:
ڕێژەی پشتیوانیكردن لەسیناتۆری پێشکەوتنخواز ئەلیزابێس وارن، بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی کێبڕکێی دیاریكردنی كاندیدی پارتی دیموكرات زیاتر بووەو رەنگە ئەو ژنە سیناتۆرە ببێتە ركابەرێكی بەهێزی جۆبایدنی سەرۆكی ئێستای ئەمریكا بۆ كاندیدبوون.

ڕێژەی پشتیوانی لەو ژنە سیناتۆرە لە بەرانبەر جۆ بایدن لە ویلایەتی ئایۆوا تۆماركراوە، كە یەکەمجارە لە ئەمریكا لە خولی سەرەتاییدا تۆماربكرێت.

بەگوێرەی ئەو ڕاپرسییەی ڕۆژنامەی دیسمۆین ڕیجیستەرو میدیاکۆم و سی ئێن ئێن ئەنجامیانداوە، ڕێژەی پشتیوانی وارن گەیشتووەتە 22%، لەکاتێکدا 20%ی بەشداربووان پشتگیری جۆ بایدنیان کردووە، كە رێژەی پشتیوانی لە بێرنی ساندەرزیش گەیشتووەتە 11%..

بەپێی ڕاپرسییەکە هیچ کاندیدێکی دیکەی دیموکراتەکان ڕێژەی پشتیوانی لە 10% تێنەپەراندووە لەو ویلایەتە کشتوکاڵییە لە ناوەڕاستی ڕۆژئاوای ئەمریکا.

ئەم ئەنجامانە پشتیوانین بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی دەنگی وارن، كە چەند هەفتەیەکە تۆمار دەكات و ئەوەش وا دەكات ببێتە ركابەرێكی بەهێزی جۆ بایدن، كە بەنیازە جارێكی تر كاندیدی دیموكراتەكان بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

جۆ بایدن تەمەنی ٧٦ ساڵە، ئەلیزابێس وارنیش تەمەنی ٧٠ ساڵە، كە زیاتر بەهۆی تەمەنەوە ئەگەر هەیە، جارێكی تر ئەوەی یەكەم كاندید نەكرێتەوە بۆ سەرۆكی ئەمریكا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color