گرنگ

لەسەر نەوتی هەرێم توركیا سكاڵایەك لە دژی عێراق دەجوڵێنێت


 




بوار:

حکومەتی تورکیا سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەتی عێراق لە بەردەم دادگای ئەمریکی تۆمارکرد و داوای کرد بەغدا قەرەبووی بداتەوە بە بڕی 956 ملیۆن دۆلار، هەروەها ڕەتیشیکردەوە هیچ قەرەبوویەک بدات بە عێراق.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی میدل ئیست ئای، لەبارەی کێشەکانی نێوان تورکیا و عێراق سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، حکومەتی تورکیا سکاڵای یاسایی لەبەردەم دادگای کۆڵۆمبیا لە واشنتۆن دی سی دژی حکومەتی عێراق تۆماركردو داوای کردووە هیچ قەرەبوویەک بە عێراق نەدرێتەوە، بەڵکو پێویستە بەغدا بڕی 956 ملیۆن دۆلار قەرەبووی بۆ بکاتەوە.

بەپێی راپۆرتی رۆژنامە بەریتانییەكە، تورکیا پێی وایە دوای حیسابکردنی سوود، عێراق بە بڕی 2.6 ملیار دۆلار قەرەبووی دەكەوێت، بەڵام توركیا 3.5 ملیار دۆلار قەرەبووی سوود وەردەگرێت، بۆیە دەبێت بەغدا ئەو بڕە پارە وەك قەرەبوو بداتە ئەنقەرە.

پێنج مانگ تێپەڕی (٢٥ی ئابی ٢٠٢٣) بەسەر ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکوک لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، ئەمەش دوای بڕیارەکەی دەستەی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس، کە زیانێکی زۆری لێکەوتەوە، بڕەکەی بە 5 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color