گرنگ

موساد: کاتی ئەوەیە ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ئێران

2023-09-11

 



بوار: ئاژانسەكان

دیڤید بارنیا سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری ئیسرائیل "مۆساد" رایگەیاند، تەلئەبیب لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا ٢٧ ئۆپەراسیۆنی ئێرانی لە دژی ئیسرائیلییەکان پووچەڵکردووەتەوە.

دیڤید بارنیا راشیگەیاند، تێرۆریزمی ئێران بەردەوامە لە زیانگەیاندن بە بەرژوەندییەكانی ئیسرائیلییەکان لە سەرانسەری جیهاندا، جەختی لەوەش کردەوە، كە كاتی ئەوەیە تۆڵە بكەنەوەو هێرش بكەنە سەر ئێران، تەنانەت لە ناو تارانی پایتەختی ئێران.

مانگی تەمموزی ڕابردوو، یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا 50 هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل و جولەکەکان لە سەرانسەری جیهان پووچەڵکراونەتەوە.

گالانت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەچوو راشیگەیاند، زیاتر لە ٥٠ هەوڵی هێرشی تیرۆریستی لە ساڵی ڕابردوودا، کە زۆربەیان گەیشتبوونە ئاستێکی مەترسیدار  لە کۆتا خولەکدا پووچەڵکرانەوە.

هەروەها ئێلی کۆهین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد، کە لە پشت ئەو کارەوەیە و بە وتەی خۆی هەوڵێکە بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەکانی لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.

کۆهین لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ سربیاش وتی: ئێران لە پشت هەوڵی بە ئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلە لە ئازەربایجان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color