بوار: تایبەت
بەپێی قسەی چاودێرانی ئابووری، ئاستی سپیكردنەوەی پارە لە چەند ناوچەیەكی عێراق گەیشتووەتە ئەوەی كڕین و فرۆشتن بە شەقامەكانیشەوە بكرێت.
حەمید حیلاڵی، چاودێری كاروباری عێراق لەمیانی راپۆرتێكی ئاشكرایكردووە، زۆرێک لە زەوی و زارەکانی کەربەلا، لەلایەن حیزب و لایەنە کاریگەرەکان و بەرپرسان و چەند كەسێكەوە ، كە ناسنامەیان نادیارە كڕاون.
حەمید حیلاڵی ئاشكراشیكردووە، ئەو زەوی و زارانە دەكەونە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ناوەندی شار، بەرەو قەزای عەین ئەلتەمەر، قەبارەشیان هەزاران دۆنۆمن، كە ڕوون نییە داهاتەکەی بۆ کوێ دەچێت، چ لە ناوخۆ یان دەرەوەی عێراق؟
حیلاڵی باسی لەوەش كردووە، رێژەیەكی زۆر لە سپیکردنەوەی پارە لە کەربەلا تۆماركراوە، لەڕێگەی كڕینی زەوی و باخ و کێڵگە بیابانییەکان و پرۆسەی کڕینیش بە نرخێکی زیاتر لە نرخە ڕاستەقینەکەی ئەنجام دەدرێت، كە زۆربەیان بۆ خەڵکی دەرەوەی پارێزگایە، و سەرچاوەی پارەکانیان دەستنیشان نەکراوە.
هەروەها ئاشكراشیكردووە، ئێستا خاوەندارێتی چەندین زەوی و خانوو لە سەنتەری شار و گەڕەکەکان نادیارەو تەنانەت لە ناوچە هەیە كڕین و فرۆشتن بە شەقامەوە كراوە.
ئەو چاودێرە بۆ کاروباری عێراق ڕەخنەی لە شکستی هەوڵەكانی حکومەت گرت لە گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێک سەبارەت بەم دیاردەیە و دەڵێت: پێویستە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان دەستوەردان بكەن،