گرنگ

توركیا كێشەیەكی تر بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم زیاد دەكات


 



بوار: تایبەت

توركیا بە تۆماركردنی سكاڵایەكی نوێ‌، كێشەیەكی تری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان زیادكرد.

توركیا بە تۆماركردنی سكاڵایەك لە دادگای نێودەوڵەتی كۆلۆمبیا لە واشنتۆنی ئەمریكا كێشەیەكی تری بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دروست كردووە، كە لە 25ی ئازاری رابردووەوە وەستاوە.

توركیا سكاڵاكەی لەسەر حكومەتی عێراق تۆماركردووە، كە تێیدا داوای قەرەبوو لە بەغدا دەكات، وەك هەڵوێستێكیشە لە بەرانبەر ئەو سكاڵایانەی بەغدا لە دژی ئەنقەرە لە دادگای ناوبژیوانی پاریس لە فەرەنسا تۆماریكردووە.

پێشتر توركیا بە چەند مەرج و داواكارییەك، لەوانە لێخۆشبوونی سكاڵاكەی سەری، كە بەغدا تۆماریكردبوو لە دادگای ناوبژیوانی پاریس، لەگەڵ داشكاندنی نەوتی هەرێم بۆ توركیا، قەرەبووكردنەوەی كۆمپانیا نەوتییەكانی رازی بوو بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت و بەغداش ئەوەی رەتدەكردەوە.

ئێستاش بەم داوا نوێیە كێشەیەكی تر زیاد بووە، كە  توركیا لە سكاڵاكەی داوای بڕی 956 ملیۆن دۆلار قەرەبوو لە بەغدا دەكات.

توركیا بە حیسابکردنی ئەو ڕێژەی سوودەی، کە دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس بۆ ئەو بڕە پارانە داناوە ئەو سكاڵایەی تۆماركردووە، كە بەپێی حسابەكە قەرەبووەكەی عێراق دەكاتە 2.6 ملیار دۆلار، قەرەبووەكەی خۆشی دەكاتە 3 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، بۆیە دەبێت ئێستا ئەنقەرە 919 ملیۆن دۆلار لە بەغدا وەربگرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color