گرنگ

مەسعود حەیدەر: ئەو ژمارانەی حكومەتی عێراق لەسەر داهاتی هەرێم بڵاویدەكاتەوە هەڵەن


 



بوار: هەولێر

مەسعود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق لە پشكی دارایی، قسەی لەسەر كێشەكانی هەولێرو بەغدا كردو رایگەیاند، ئەو ژمارانەی لەسەر داهاتی هەرێم لەلایەن عێراقەوە بڵاودەكرێتەوە هەڵەن.

مەسعود حەیدەر لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ دوو شەممە راشیگەیاند، وەك بریكاری وەزیری دارایی لە پشكی كورد، ئەوەی لەسەر منە ژمارە راستەكان بە راپۆرتێك بدەمە سەرۆك وەزیران بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت.

بریكاری وەزیری دارایی عێراق جەخیشیكردەوە، نابێت كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێتە بەشێك لە كێشە سیاسییەكان و بەپێی یاسای بودجەش، دەبێت مانگانە 775 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

هەروەها رایگەیاند، كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەیوەندی نییە بە خەرجی گشتی عێراق و ئەو رێژەیەی دیاریكراوە دەبێت بەغدا لەكاتی خۆی بۆ هەرێمی بنێرێت، چونكە یاسای بودجە وا دەڵێت و ئەگەر جێبەجێنەكرێت پێشیلی داراییە.

لەبارەی دەنگۆی رەتكردنەوەی ئەو 500 ملیارەی عێراق بڕیارە بە قەرز بیدات بە هەرێم، مەسعود حەیدەر وتی: من نوێنەری هەرێم و وتەبێژی حكومەتی هەولێر نیم، ئەبێت لەخۆیان بپرسن بزان چی هەیە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color