گرنگ

چوار هۆكار بوونەتە رێگر لە بەردەم ناردنی موچەو بودجەی هەرێم

2023-09-12

 



بوار: بەغدا

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ سەر یاسای بودجه زانیاری نوێی ئاشكراكردو رایگەیاند، چوار كێشەی گەورە لەنێوان هەردوولا هەیە.

جەمال كۆچەر لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاندووە، دۆسیەی نەوت ئێستا یەكێكە لە كێشەكان، بەشێوەیەك بڕی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت له‌ كوردستان و ئەو بڕه‌ی راده‌ست ده‌كرێت، ئه‌و بڕه‌ نییە، كە لە یاسای بودجه‌ هاتووە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگەیاند، خاڵە سنورییەكان یەكێكی ترە لە كێشەكان، بەشێوەیەك حكومەتی ناوه‌ندی داوای هه‌موو داهاتی خاڵە سنورییەكانی هەرێم دەكات، بەڵام هەرێم داهاتی بەشێك لە خاڵە سنوورییەكان دەگەڕێتەوە.

هەروەها رایگەیاند، داهاتە ناوخۆیی و‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كان یەكێكی ترن لە كێشەكان و به‌غدا و هه‌ولێر هێشتا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆیی رێكنه‌كه‌وتوون.

باسی لەوەش كردووە، حكومەتی ناوه‌ندی هه‌موو داهاتە نەوتی و نانەوتیەكانی لەسەر هەرێم حسابكردووە، ئەمەش یەكێكی ترە لە كێشەكان، بەو پێیوەی هەرێم به‌و شێوازه‌ هه‌ژمار كردنه‌ رازی نییه‌، بەمەش كێشەكان قووڵبوونەتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color