گرنگ

عێراق هیچ سوودێك لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نابینێت

2023-09-12

 



بوار: بەغدا
عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری لەسەرە بەهۆی هەر شەپۆلێکی هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی بۆ کاڵا و سامانی سروشتی و بەو هۆیەشەوە هیچ سوودێك لە بەرزبوونەوەی نرخیش نابینێت.

بەهۆی ئەوەی عێراق یەكێكە لەهاوردەکارێکی گەورەی کاڵا جۆراوجۆرەکان، تەنانەت بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش، کە عێراق هەناردەی دەكات، قازانجی زۆری نابێت بۆی، چونکە عێراق ئەوەی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەستیدەكەوێت لە گرانبوونی نرخی كاڵاكان خەرجی دەكاتەوە.

عێراق رۆژانە لە نێوان 3.3 بۆ 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، تێکڕای داهاتەکانی پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ساڵێکدا بەپێی نرخەکانی نزیکەی 100 ملیار دۆلار بێت، لەبەرامبەردا ساڵانە بە بەهای 60 ملیار دۆلار کەلوپەل و کاڵا هاوردە دەکات، واتە ساڵانە، 60%ی داهاتی ساڵانەی عێراق بۆ هاوردەکردن دەڕوات.

عەلا ئەلفەهد شارەزای کاروباری ئابووری لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، عێراق بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت بەمەبەستی بەرزکردنەوەی داهاتە داراییەکانی، كە ئەمە سوودی نییە.

ئەو شارەزایە لە کاروباری ئابوری ڕاشیگەیاند، لایەنی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە عێراقدا نزیکە لە نەبوون و عێراق هیچ شتێک هەناردەی دەرەوە ناکات بۆ بەرزکردنەوەی داهاتە داراییەکانی جگە لە نەوت، هەر لەبەر ئەمەشە دەبینین ئابووری عێراق زۆر لاوازە و مەترسی لەسەرە، چونکە تەنیا پەیوەستە بە فرۆشتنی نەوتەوە و هەر دابەزینێکی نرخی نەوت دەبێتە هۆی قەیران.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color