گرنگ

دواین زانیاری لەسەر هەوڵەكان بۆ گۆڕانكاری لە رێژەی موچەی فەرمانبەران

2023-09-12

 



بوار: بەغدا

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، هەموارکردنەوەی یاسای پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەران هێشتا "لەژێر لێکۆڵینەوەدایە".

بەگوێرەی نوسراوێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، كە وەڵامی داواكاری چەند پەرلەمانتارێكی داوەتەوە رایگەیاندووە، لیژنەی پەیوەندیدار بە پشکنینی نایەکسانی لە موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتدا ڕاسپاردەکانی خۆی پێشکەشیان كردووەو ئەوانیش لێكۆڵینەوەی لەبارەوە دەكەن.

پرۆژەیاسای هەمواركردنەوەی یاسای موچەی فەرمانبەرانی عێراق، ماوەیەكە ئامادەكراوەو بەهۆی ناکۆکی سیاسی و ناڕەزایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە راگیراوەو بەو هۆیەشەوە پەسەندكردنی راگیراوە.

پێشتریش لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، هەمواری یاسای دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران بە پێوەبەری نوێ‌ هێشتا لە ژێر وردینی و لێكۆڵینەوەدایە.

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەکە لەو بارەوە رایگەیاندووە، هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچە لە قۆناغی بەدواداچوون و پێداچوونەوەدایە لەلایەن حکومەتەوە، ئەوە یاسایەکی جیایە هیچ پەیوەندییەکی بە بودجەوە نییە.

بەگوێرەی دزەپێکراوەکان و ڕەشنووسێکی هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی یاسای مووچە، ئەو فەرمانبەرانە موچەیان كەمەو پلە خوارەکانن بەرێژەی 150 هەزار دینار موچەیان بۆ زیادەدەكرێت و “پلەی دەیەم”، کە مووچەی مانگانەیان زیاتر نییە 340 هەزار دینار دەگرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color