گرنگ

لە ژێر فشاردا ئارتی بانك بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە

2023-09-12

 



بوار: هەولێر

RT بانک لەو بڕیارەی پاشگەزبووەوە، كە  لەبارەی راكێشانی پارە بە دۆلار دابووی بۆ ئەو كەسانەی پارەیان لە بانكەكە داناوە.

RT بانک ، كە لقی سەرەكی لە شاری هەولێرە، رۆژی دوو شەممە بڕیارێكدا بۆ ئەو هاووڵاتیانەی دەیانەوێت پارە بە دۆلار رابکێن، كە لە بانكەكە دایان نابوو.

بەپێی بڕیارەكەی، بانكەكە تەنیا دیناری دەدایەوە بە خەڵکی و نرخی سەد دۆلاریشی بە 132 هەزار دینار حیساب دەکرد، كە ئەوەش كاردانەوەی زۆری دروست كرد.

بەپێی زانیارییەكان لە بەیانی ئەمڕۆ سێ‌ شەممەوە، بڕیارەکە هەڵوەشێندراوەتەوە و هەر کەسێک پارەی لە بانکەکە داواكردبێت بە دۆلار پێی دراوەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هەڵوەشانەوەی بڕیارەكە پەیوەندی بەو فشارە زۆری میدیاو كاردانەوەكانی سەر بڕیارەكە بووە، كە هەر ئەو بڕیارەش وایكرد نرخی دۆلار لە بازاڕەكان بەرزبێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color