گرنگ

عێراق رووبەڕووی چەند قەیرانێكی سیاسی نوێ‌ دەبێتەوە

2023-09-13

 
بوار: بەغدا
 
ئەگەر هەیە عێراق رووبەڕووی چەند قەیرانێكی سیاسی نوێ‌ بێتەوەو چاودێرانیش بە "مەترسی" بۆ سەقامگیری دۆخی ئەو وڵات وەسفی دەكەن.
 
فەلاح ئەلمیشال شرۆڤەکاری سیاسی لەو بارەوە دەڵێت: ئەگەری زۆرە عێراق لە ماوەی داهاتوودا ڕووبەڕووی قەیرانی سیاسی جۆراوجۆر ببێتەوە.
 
فەلاح ئەلمیشال دەشڵێت، هێزی سیاسی هەن، کە هەمیشە کاردەکەن بۆ دروستکردنی کێشە و قەیرانی جۆراوجۆر لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەر هەڵبژاردنێک و لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش، پێشبینی دەکەین کێشەی سیاسی جۆراوجۆر لە عێراق ڕووبدات، بەتایبەتی لە پارێزگای كەركوك.
 
ئەو دووپاتی دەکاتەوە ، زۆرێک لە هێزە سیاسییەکان پشت بەو جۆرە لە پڕوپاگەندانەی هەڵبژاردن دەبەستن، كە دەبێتە هۆی تێكدانی دۆخەكە، وەك هێرشکردنە سەر لایەنە سیاسی و نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان، جەختیش دەکاتەوە هەندێك كات بابەتەکە دەگاتە كێشەی تائیفی و ناسیۆنالیزم، كە ئەمە مەترسی بۆ سەر ئارامی وڵات دروست دەكات.
 
ئەو شرۆڤەكارە، قەیرانە ئەمنییەكانی ئەم دواییەی كەركوكی بە بەشێك لەو قەیرانانە زانی، كە لەعێراق روودەدەن و باسی لەوەش كرد، ئەگەر ئەو دۆخە بەردەوام بێت، ئەوە مەترسییەكان زیاتر دەبن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color