گرنگ

ۆرۆنا زیانی چوار ترلیۆن دۆلاری لەکەرتی گەشتیاری جیهان داوە


 

کۆرۆنا زیانی چوار ترلیۆن دۆلاری لەکەرتی گەشتیاری جیهان داوە

بوار نیوز، هەولێر

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت، نەخۆشی کۆرۆنا بووەتە هۆی شکستهانانی کەرتی گەشتیاریی جیهانی، ئەوەش زیانی بەئابوریی جیهان گەیاندوە، بە زیاتر لە 4 ترلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت.
لەکۆڕبەندی نەتەوە یەکگرتوەکانی تایبەت بەبازرگانی و پەرەپێدان لەراپۆرتێکیدا سەبارەت بەزیانەکانی بڵاوبونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند شکستی گەشتیاری جیهانی لەنێوان ساڵانی 2020 و2021، زیاتر لە 4 ترلیۆن دۆلار زیانی بەئابوریی جیهانی گەیاندوە.
راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی گەشتیاریی جیهانی ئامادەکراوەو تیایدا ئاماژە بەمەترسییەکانی لاوازبونی کەرتی گەشتیاری نێوان وڵاتانی جیهانی کردوە کە بە هەرەسهێنانی گەشتیاری ناوبراوەو هۆشداری دەدات لەبەردەوامبونی پەککەوتنی گەشتیاری لەسەر ئاستی جیهان.
یەک ساڵ پێش سەرهەڵدانی کۆرۆنا ل ساڵی 2019 بانکی جیهانی قەبارەی داهاتی جیهانی لەکەرتی گەشتیاری بەنزیکەی ترلیۆنێک و 480 ملیار دۆلار مەزەندە کردوە.
ساڵی رابردو کۆرۆنا بوە هۆی راگرتنی زۆربەی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان و بەشێکی زۆری وڵاتان دەرگایان بەڕوی گەشتیاران داخست. ئەوەش زیانی دوو ترلیۆن و 400 ملیار دۆلاری بەکەرتی گەشتیاری گەیاند، هەروەها لەراپۆرتەکە ئاماژە بەوەش دراوە بەپشت بەستن بەرێژەی دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش قەبارەی زیانەکە هەر ئەوەندە بێت.
هەرچەندە پێشبینیدەکرێت لەو وڵاتانەی رێژەیەکی زۆری ڤاکسین دابەشکراوە، کەرتی گەشتیاری زوتر ببووژێتەوە، بەڵام بەپێی راپۆرتەکە گەشتیاریی نێودەوڵەتی تاوەکو 2023 ناگەڕێتەوە دۆخی پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color