تورکیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌ی کە دادگای پاریس سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ریدا له پرسی نایاسایییانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا، به نیازه سکاڵا لە دژی عێراق تۆمار بکات.
به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی (میدڵ ئیست ئای)، سکاڵاکەی تورکیا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ره‌بووه‌یە کە دادگای پاریس سه‌پاندوویه‌تی به‌سه‌ریدا له پرسی نایاسایییانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا.
ئالپ ئه‌رسه‌لان به‌یره‌قدار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاندووە،" به لایه‌نی عێراقیی ده‌ڵێین كه ده‌كرێت دۆستانه بگه‌ینه چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه، به‌ڵام عێراق سووره له درێژه‌دان به ڕێكاره یاساییه‌كان، له ڕووی یاساییه‌وه ئێمه‌ش ده‌بێت ده‌سپێشخه‌ر بین و پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانمان بكه‌ین، هه‌ر بۆیه سكاڵایه‌كی یاسایی دژی عێراق له دادگاكه‌ی پاریس تۆمار ده‌كه‌ین".
بەپێی ماڵپەڕەکە، هێشتا دیار نییه كه ئایا توركیا به نیازه به یه‌كجاریی بڕیاره‌كه‌ی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی پاریس كه توركیای پابه‌ند كردووه به پێدانی قه‌ره‌بوویه‌كی یه‌ك ملیار و چوارسه‌د ملیۆن دۆلاریی به عێراق یان به‌شێكی دیاریكراوی ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه.
عێراق له دادگاكه‌ی پاریس سكاڵاكه‌ی له توركیا برده‌وه، به‌ڵام مانگی چواری ئه‌مساڵ سكاڵایه‌كی جێبه‌جێكاریی و پابه‌ندی له دادگایه‌كی ئه‌مریكیی له ویلایه‌تی كۆڵۆمبیا دژی توركیا تۆمار كرد و داوای له دادگاكه كرد توركیا پابه‌ند بكات به پێدانی ئه‌و قه‌ره‌بووه كه تایبه‌ته به نایاسایییانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له نێوان ساڵانی 2014-2018.
توركیاش له هه‌مان دادگا، هەفتەی رابردوو سكاڵای له دژی عێراق تۆمار كرد و داوای كرد كه عێراق بڕی 956 ملیۆن دۆلار بداته توركیا وه‌كو قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر تووكیا كه‌وتوون له ئه‌نجامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه.
توركیا ئاماژه‌ی به‌وه داوه له 28/8/2023، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی لایه‌نی عێراقیی كردووه و بڕیاره‌كانی دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی به بیری عێراقدا هێناوه‌ته‌وه و داوای ئه‌وه‌ی كردووه عێراق ده‌ستبه‌جێ بڕی 956 ملیۆن دۆلار بداته توركیا، به‌ڵام لایه‌نی عێراقی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی توركیای نه‌داوه‌ته‌وه.