گرنگ

راوێژکاری سودانی: سبەینێ هەواڵی خۆش لەبارەی مووچەوە دەبیستن

2023-09-16

 
راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە مووچە و ناردنی پشکی هەرێم، سبەینێ هەواڵی خۆش دەبیستن.
 
سەڵاح بوشی، ڕاوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاندووە، "سبەینێ هەواڵی خۆش سەبارەت بە مووچە و ناردنی پشکی هەرێم دەبیستن".
 
ئەوە لەکاتێکدایە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، سەردانی بەغدای کرد، ئامانجی سەرەکی سەردانەکە یەکلایی کردنەوەی پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان بوو، هەتا درەنگانێکی شەو لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەکۆبوونەوەدابوون.
 
وتەکانی راوێژکارەکەی سودانی لەکاتێکدایە، زیاتر لەنیوەی مانگی نۆ تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشتیان وەرنەگرتووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color