بوار:
وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند، بەم نزیکانە هێڵی سایلۆ ئەلشەرقات لە پارێزگای سەڵاحەدین دەخرێتەوە خزمەت، كە زیاتر لە 30 ساڵە كاری پێناكرێت.
وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێك راشیگەیاند، کادیرانی ئەندازیاری و تەکنیکی کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراق، دەستیان كردووە بە نۆژەنکردنەوەی هێڵەکانی سایلۆ ئەلشەرقات، دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ لەكاركردن وەستا.
وەزارەتەكە راشیگەیاند، چالاککردنی ئەم هێڵە بە دەستکەوتێکی گەورە دادەنرێت، بەو پێیەی ئەم هێڵە گەنم لە بەندەری ئوم قەسری باشوورەوە دەگەیەنێت بە سایلۆی شیرقاتی وەزارەتی بازرگانی.
سایلۆی شیرقات یەکێکە لە گەورەترین سایلۆکانی عێراق، كە توانای هەڵگرتنی دەگاتە ١٨٠ هەزار تۆن گەنم، عێراق بەكاریدەهێنێت بۆ ئەو گەنمەی ساڵانە هاوردەی وڵاتی دەكات.