گرنگ

سودانی دەچێتە نیویۆرك و لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە

2023-09-18

 



بوار:

محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەغدای پایتەختی بەرەو نیویۆرکی ئەمریكا بەجێهێشت، ئەوەش بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئێوارەی رۆژی یەك شەممە سودانی بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو نیویۆرک بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە خولی 78ی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.

رۆژی شەممەی رابردوو، فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە گەیشتە نیویۆرک بۆ ئەوەی بەهەمان شێوە بەشداری کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکانی عێراق، بڕیارە محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک چاوی بە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بکەوێت.

کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان بایدن و سودانی، کە یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیانە، لە چوارچێوەی گفتوگۆكانی بەغدا و واشنتۆنە بۆ یەكلاكردنەوەی چەند دۆسییەیەك، لەوانە بابەتی ئەمنی و رووبەڕووبوونەوەی گروپە چەكدارییەكان و هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color