گرنگ

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەدات


 



بوار: بەغدا

پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەدات و پەرلەمانتارانیش بەڵێنیانداوە دەنگ بە پرۆژەیاساكە بدەن.

پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە كۆدەبێتەوەو بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش یەكێك لە بڕگەكانی كۆبوونەوەكە دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە.

پێشتر بڕیاربوو لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە 14ی ئەیلوولی 2023ی پەرلەمانی عێراق، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بدات، بەڵام بە پاساوی تەواونەبوونی ژمارەی ئامادەبووان دانیشتنەکە ئەنجامنەدرا.

پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە رۆژی 19/3/2023 لەئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقه‌وه‌ پەسەند کراوه‌، دواتر رەوانەی ئەنجوموەنی نوێنەرانی عێراق کرا، بۆ ئه‌وه‌ی پەسەند بكرێت، كە پرۆژه‌یاساكه‌ ئێستا خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئەمڕۆ دوو شەممە وه‌ك 19مین پارێزگای عێراق و چواره‌مین پارێزگای هه‌رێمی كوردستان به‌ فه‌رمی دانی پێدابنرێت.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color