گرنگ

شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق سەردانی هەرێم دەكات


 



بوار: هەولێر
شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی هەولێر دەکات.

شاندەكەی عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە سەردانی هەولێر دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، سەردان و كۆبوونەوەكان لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئەمنی عێراق و ئێرانە بۆ چەککردنی هێزەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم.

هەر بەپێی زانیارییەكان، كە لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بە بوار، ئەو شاندە بەدواداچوون دەكات بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەو دواین گۆڕانكارییەكان، كە لەو بارەوە هاتوونەتە پێشوە.

هەروەها سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، شاندەكە بەدواداچون بۆ جێگیركردنی هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق لەسەر سنورەکانی ئێران و هەرێم دەكات و تاوتوێی كێشە ئەمنییەكانیش لەو بارەوە دەكات.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color