گرنگ

بەشداریکردنی لاهور شێخ جەنگی لە کۆنگرەی یەکێتی یەکلایی کرایەوە

2023-09-18

 
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە لاهور شێخ جەنگی دەگەڕێتەوە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بەشداری لە کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبە دەکات.
 
بەپێی بە دواداچوونەکانی بوار، بەشداریکردن لە کۆنگرەی یەکێتی سنووردار دەبێت و بافڵ تاڵەبانی بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بەبەشداریکردنی لاهور شێخ جەنگی و ئەو کەسانەی نزیکن لە لاهور شێخ جەنگی نادات.
 
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ئەو ئەندامانەی ئێستای سەرکردایەتی یەکێتی کە گومان دەکرێت پەیوەندی ژێر بەژێریان مابێت لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی ڕێگەیان پێنادرێت خۆیان بۆ ئەندامێتی سەرکردایەتی یەکێتی کاندید بکەن.
 
وابڕیارە بە بەشداری ٦٠٠ ئەندام، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ڕۆژانی ٢٧ تا ٢٩ی ئەیلول کۆنگرەی پێنجەمی خۆی ببەستێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color