سەرچاوەیەك زانیاری نوێ لە بارەی چەكردنی حیزبەكانی رۆژهەڵات لە هەرێم ئاشكرادەكات
بوار، تایبەت
سەرچاوەیەك لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە تارانی پایتەختی ئێران، زانیاری نوێی لە بارەی رێككەوتنی ئێران عێراق بۆ چەكداماڵینی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێم ئاشكراكرد.
سەرچاوەكە، كە بەهۆی هەستیاری پۆست و دۆخەكەوە داوای كرد ناوی بڵاونەكرێتەوە بۆ بوار وتی: ئەو رێككەوتنەی لەنێوان عێراق و ئێران كراوە، چووەتە بواری جێبەجێكردنەوەو ئێستا لەسەر سنوورەكانەوە دەست بە چۆڵكردنی بارەگا سەربازییەكان كراوە.
سەرچاوەكە وتیشی: رێككەوتنەكە كەمپەكانی ناوچەكانی زرگوێز لە نزیك سلێمانی و كەمپەكانی حیزبی دیموكرات لە كۆیەش دەگرێتەوەو بەم نزیكانەش ئەو كەمپانە بە تەواوی چۆڵ دەكرێن.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، ئەمەی روو دەدات دووبارەبوونەوەی رێككەوتنی جەزائیرە، كە ئێران و عێراق ئەوكات بەسەر كوردیان هێنا، پێشتریش چەند جارێك لەو بارەوە هۆشداریمانداوەو ئەوە ئێستا هۆشدارییەكان بە چاوی خۆمان دەبینین.