ورده‌كارى تیرۆركردنى ده‌نیز گه‌ڤه‌رى له هه‌ولێر
بوار، تایبه‌ت
پاس نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ده‌زگاى میتى توركی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گاى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد له هه‌ولێر و ئه‌ندامێكى چاڵاكى كه‌نه‌كه تیرۆر ده‌كه‌ن.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، پاش نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه، 18ى ئه‌یلول، كاتژمێر 1.30 خوله‌ک ئەندامێکی ده‌زگاى میتى توركى هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر باره‌گاى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد له هه‌ولێر و ئه‌ندامێكى چاڵاكى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد به ناوى " ده‌نیز گه‌ڤه‌رى " تیرۆر دەکات.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گاى كه‌نه‌كه له هه‌ولێر چه‌كدار بووه و دواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگای سه‌ره‌كى ئۆفیسى كه‌نه‌كه راسته‌وخۆ ده‌نیز گه‌ڤه‌رى تیرۆر ده‌كات و ناوبراویش به ته‌نها له باره‌گاكه بووه.
ده‌نیز گه‌ڤه‌رى یه‌كێك بوو له ئه‌ندامه چاڵاكه‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد، کە ماوه‌ى چه‌ند ساڵیكه له هه‌ولێر نیشته‌جێیه و خه‌ڵكى باكورى كوردستانه. جگه له‌وه‌ى رۆژانه وه‌ك رێكخه‌رى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى له باره‌گاى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كارى ده‌كرد، له هه‌مانكاتیشدا شه‌وانه له هه‌مان باڵه‌خانه ده‌مایه‌وه.
بوار زانیویه‌تى، له‌كاتى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه ناوبراو به ته‌نها بووه و نوێنه‌رى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد و هیچ ئه‌ندامێكى كه‌نه‌كه له‌و كاته‌دا له باره‌گاكه نه‌بوون.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، له ئێستادا ته‌رمى ناوبراو له لایه‌ن ئاسایشى هه‌ولێره‌وه بۆ په‌یمانگاى پزیشكى دادی گواستراوه‌ته‌وه.