گرنگ

 گرنگ

کەنەکە لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامەکەیانەوە داوایەک لە حکومەتی هەرێم دەکات

2023-09-18

 
لەبارەی تیرۆرکردنی ئەندامێکیانەوە لە شاری هەولێر، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات بکەرانی کردەوەکە ئاشکرا بکەن.
 
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، "ئەمڕۆ دەنیز جەودەت، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری هەولێر لە ئۆفیسی کەنەکە لەلایەن دەستێکی ڕەشەوە تیرۆرکرا".
 
لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،" داوا لە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەرچی زووە ئەو دەستە تیرۆرستییە ئاشکرا بکەن و زامنی پاراستنی گیانی ئەندامانمان و ئۆفیسەکەمان بکەن".
 
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، پاش نێوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌، 18ى ئه‌یلول، كاتژمێر 1.30 خوله‌ک ئەندامێکی ده‌زگاى میتى توركى هه‌ڵده‌كوتێته‌ سه‌ر باره‌گاى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد له‌ هه‌ولێر و ئه‌ندامێكى چاڵاكى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد به‌ ناوى " ده‌نیز گه‌ڤه‌رى " تیرۆر دەکات.
 
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، ئه‌و كه‌سه‌ى هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باره‌گاى كه‌نه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر چه‌كدار بووه‌ و دواى كردنه‌وه‌ى ده‌رگای سه‌ره‌كى ئۆفیسى كه‌نه‌كه‌ راسته‌وخۆ ده‌نیز گه‌ڤه‌رى تیرۆر ده‌كات و ناوبراویش به‌ ته‌نها له‌ باره‌گاكه‌ بووه‌.
 
ده‌نیز گه‌ڤه‌رى یه‌كێك بوو له‌ ئه‌ندامه‌ چاڵاكه‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد، کە ماوه‌ى چه‌ند ساڵیكه‌ له‌ هه‌ولێر نیشته‌جێیه‌ و خه‌ڵكى باكورى كوردستانه‌. جگه‌ له‌وه‌ى رۆژانه‌ وه‌ك رێكخه‌رى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى له‌ باره‌گاى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كارى ده‌كرد، له‌ هه‌مانكاتیشدا شه‌وانه‌ له‌ هه‌مان باڵه‌خانه‌ ده‌مایه‌وه‌.
 
بوار زانیویه‌تى، له‌كاتى ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌ ناوبراو به‌ ته‌نها بووه‌ و نوێنه‌رى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد و هیچ ئه‌ندامێكى كه‌نه‌كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ باره‌گاكه‌ نه‌بوون.
 
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، له‌ ئێستادا ته‌رمى ناوبراو له‌ لایه‌ن ئاسایشى هه‌ولێره‌وه‌ بۆ په‌یمانگاى پزیشكى دادی گواستراوه‌ته‌وه‌.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color