گرنگ

عێراق بە فەرمی توركیا بە بۆردومانكردنی فڕۆكەخانەی عەربەت تۆمەتبار دەكات

2023-09-19

 



بوار: بەغدا
فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئاشكرایكرد، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە تورکیاوە دەربازی بواری ئاسمانی عێراق بووە و بۆردومانی فڕۆکەخانەی عەربەتی کردووە.

یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەمیانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی توركی بۆردومانی فڕۆكەخانەی عەربەتی كردووەو ئەم دەستدرێژییە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی عێراقە و هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی هەرێمەکە و جیهان دەکات.

وتەبێژەكەی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عێراق راشیگەیاند، هێرشەکە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و بنەما و مەبەستەکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، كە ئەم دەستدرێژییانە لەگەڵ چەمکی دراوسێی باش ناگونجێت و هەڕەشە لە هەوڵەکانی عێراق بۆ بنیادنانی پەیوەندییەکی سیاسی و ئابوری و ئەمنی باش لەگەڵ دراوسێکانی تێکدەدات.

رۆژی دوو شەممە بۆردومانی فڕۆكەخانەی كشتوڵی عەربەت لە نزیك كراو بەو هۆیەوە چەند ئەندامێكی هێزە ئەمنییەكانی هەرێم گیانیان لەدەستداو چەند ئەندامێكی تریش برینداربوون.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color