گرنگ

ئەمریكا داوای دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكات

2023-09-19

 



بوار:

جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگه‌یاند، ئەمریکا لە هەوڵەكانی بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی بەخێرایی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

جەیک سولیڤان راشیگەیاند، ئەمریكا پشتگیری لە گفتوگۆكانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی بگەن بە رێككەوتنی كۆتایی بەزوویی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

باسی لەوەش كرد، بڕیاری ناردنی پارەی زیاتر بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگە ئەمریكا پێشزازی لێدەكات، بەتایبەتی ناردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی حکومی لە هەرێمی كوردستان.

ئەم لێدوانە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممەش، ئەنتۆنی بلینك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ محەمەد شەیاع سودانی كۆبووەو داوای كرد، لەگەڵ هەرێم هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی بەزوویی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color