گرنگ

سەرجەم بارەگاکانی هێزە کوردییەکان لە عێراق و هەرێم چۆڵکران


 
سەرجەم بارەگای هێزە کوردییەکان لە عێراق و هەرێم بە شێوەیەکی یەکجاری چۆڵکران.
 
هێزی عێراقی لەنزیک بارەگاکان بڵاوەیان پێکراوە و ئاڵای عێراق بەرزکراوەتەوە.
 
لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران رایانگەیاند، سەرجەم ئەو بارەگایانەی لە سنوری هەرێم و ئێران جێگیرکرابون ولەلایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەدەبران، بە شێوەیەکی یەکجاری چۆڵکران.
 
ئاماژەیان بەوەشکردوە، هێزی سنوری عێراقی لەو ناوچانە بڵاوەیان پێکراوە و ئاڵای عێراق لەسەر بارەگاکان بەرزکراوەتەوە، دوپاتی دەکەنەوە کە ئاسایشی سنوری عێراق ئەرکێکی هاوبەشە.
باس لە ئەوەش کراوە، گفتوگۆ و تاوتوێکردنی پرسەکان، باشترین رێگایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان.
 
لە رۆژی 19ی مانگی (ئازار/3)ی ئەمساڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و عەلی شەمخانی، ئەمینداری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رێککەوتنێکی ئەمنیان بۆ چەککردن و دورخستنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان واژۆکرد.
 
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو وادەیەی بۆ دورخستنەوەی ئەو هێزانە دانراوە، درێژ ناکرێتەوە و دەبێت عێراق بە رێککەوتنەکەوە پابەندبێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color