بوار: بەغدا
داھاتی حەوت مانگی رابردووی عێراق زیاتر بووە لە ٦٥ ترلیۆن دینار، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی وەزارەتی دارایی عێراق.
وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكی داھاتی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تا مانگی تەمموزی بڵاوكردووەتەوەو بەپێی راگەیەنراوەكەش، داهاتی ئەو حەوت مانگە گەیشتووەتە زیاتر لە ٦٥ ترلیۆن و ١٩٥ ملیار دینار.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، لەو بڕەش زیاتر لە ٦٢ ترلیۆن و ٢٥٩ ملیار دیناری داھاتی نەوتی بووە، کە ٩٥%ی بودجەی گشتی پێکدەھێنێت، داھاتە نانەوتییەکانی ئەو حەوت مانگەش گەیشتووەتە زیاتر لە دوو ترلیۆن و ٩٣٥ ملیار دینار.