گرنگ

وردەكاری ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغدا لەسەر یاسای نەوت و گاز

2023-09-21

 



بوار: بەغدا

پەرلەمانتارێكی عێراق وردەكاری نوێی لەبارەی كێشەكانی هەولێر و بەغدا بۆ پەسەندكردنی یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشكراكرد.

عەلی مەشكور لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، ماوەیەكە یاسای نەوت و گاز بابەتی ناکۆکی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمە، بەو پێیەی هەردووکیان لە گۆشەنیگای خۆیانەوە سەیری یاساكە دەكەن.

عەلی مەشكور راشیگەیاند، ١١ ماددەی یاساكە كێشەی لەسەرە، كە مادەکان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە داڕێژراون و هەرێمیش تێبینی لەسەریان هەیە، ئەوەش پێویستی بەكاتە بۆ یەكلاكردنەوەی.

ئەو پەرلەمانتارە لەبارەی كێشەی سەرەكی هەولێر و بەغدا روونیكردەوە، بەپێی پرۆژەیاساكە یاساکە، پێکهێنانی دەسەڵاتی یاسای نەوت و غازە، کە لەنوێنەری پارێزگا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت و حکومەتی فیدراڵی و هەرێم پێكدێت، سەرۆکەکەی وەزیری نەوتی عێراقە، بەڵام هەرێم ئەوە رەتدەكاتەوە.

هەروەها ئاشكرایكرد، كە هەرێم دەیەوێت وەزیری سامانەسروشتییەكانیش دەسەڵاتەكانی هاوتای دەسەڵاتەكانی وەزیری نەوتی عێراق بێت لەناو ئەنجوومەنی بەرێوەبردنی یاسای نەوت و گاز.

ئەو رەخنەی لەو داواكارییەی هەرێم گرت و رایگەیاند، لە عێراقدا دوو دەوڵەت نییە، بەڵکو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمێک هەیە، بۆیە دەبێت یاسایەكی ناوەندیش هەبێت بۆ ئیدارەدانی دۆسییەی نەوت لە هەموو عێراقدا.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color