بوار: بەغدا
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزبرانی پێشووتی تری عێراق دەڵێت: دەبێت حکومەتی ناوەند موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات وەک هەموو شارەکانی دیکە بێ جیاوازی.
حەیدەر عەبادی دەشڵێت: فەرمانبەرانی هەرێمیش، فەرمانبەرانی عێراقن، بۆیە دەبێت هاوشێوەی شارەكانی تری عێراق، حكومەتی ناوەند، هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەموو عێراق مامەڵە لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمیش بكات.
قسەكانی عەبادی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ كەناڵی سۆمەرییە بووە، كە باسی لەوەش كردووە، ئەو کاتەی سەرۆکوەزیران بووم هەموو کات لەسەر مافی هاوڵاتیانی هەرێم هەڵوێستم هەبووەو تەنانەت ساڵی 2018 کاتێک هەرێم لە رووخاندابوو بێ بەرج موچەی دوو مانگم بۆ ناردن.
هەروەها رەخنەی لە حكومەتی هەرێمیش گرت و وتی: حكومەتی هەرێم خۆی بە بەرپرسیار بزانێت و بڵێت بەرپرسم لە موچەخۆران و هەم دواتر ناوەند تۆمەتبار بکات بەوەی موچەی فەرمانبەران نادات.
هەروەها ئاشكرایكردووە، ئێستا لێکتێگەیشتنێک دروستبووبێت کە هەرێم رازی بووبێت بەوەی بەغداد بەرپرس بێت لەموچەی موچەخۆرانی هەرێم و بەغداد دابەشیبکات.