گرنگ

پێشبینی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 150 دۆلار دەكرێت

2023-09-23

 



بوار:
بانکی جەی پی مۆرگانی ئەمریکی پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوتی كردو رایگەیاند، رەنگە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ 150 دۆلار بەرزبێتەوە.

بە گوتەی کریستیان مالیک، شرۆڤەکاری بانكە ئەمریکییە، بەهۆی شۆکەکان لە توانای بەرهەمهێنان لەماوەی کورتخایەندا بۆ مامناوەند و دوورکەوتنەوە لە وەبەرهێنان لە کەرتی هایدرۆکاربۆن، ڕەنگە نرخی نەوتی خاوی برێنت بگاتە ١٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەو پێشبینی كردووە، كە تێکڕای نرخی نەوتی خاوی برێنت لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە نێوان ٩٠ بۆ ١١٠ دۆلار دەبێت بۆ هەر بەرمیلێک، لە ساڵی ٢٠٢٥شدا لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٢٠ دۆلار دەبێت، پێش ئەوەی تا ساڵی ٢٠٢٦ بگاتە ١٥٠ دۆلار.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایەو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەم دواییانەدا بەهۆی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆپێک و نیگەرانییەکانی هەڵاوسانی زیاتر لەجیهاندا بووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color