گرنگ

بازاڕەكانی عێراق بەدەست كەمی پارەی نەختینەوە دەناڵێنن

2023-10-02

 


بوار: بەغدا
رۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاویكردەوە، سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عێراق خاوەنی بارستەیەکی گەورەی دراوی، کە زیاتر (83) ترلیۆن دینار، بەڵام بازاڕەكانی عێراق بەهۆی كەمی پارەی نەختینەوە رووبەڕووی كێشە بوونەتەوە.


بەپێی رۆژنامەكە لەو پارەی حكومەتی عێراق وەك نەختینە لە بانكەكانی هەیەتی، كەمتر (75%) لەبازاڕدایە، بۆیە بازاڕەكانی عێراق و بازگاكان بەدەست كەمی پارەوە دەناڵێنن.
هەر بەپێی رۆژنامەكە کەمی پارەی بەرچاو لە بازاڕە بازرگانییەکاندا، بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنی فایلە دراوییەکانە لە عێراقدا.


یاسای بانکی ناوەندی ژمارە 56ی ساڵی 2004 دەسەڵاتی داڕشتنی سیاسەتی دراوی و دارایی لە عێراق و کارکردن بۆ پاراستنی بەهای دیناری عێراقی بە بانکی ناوەندی بەخشی، بەهۆی بەهۆی ئەوەی ئابووری عێراق پشت بە هاوردە و هەناردەکردنی نەوتی خاو دەبەستێت، بەردەوام كێشەی پارەی نەختینەیی هەیە.


لە راپۆرتەكەدا روونكراوەتەوە، ئەو سەرچاوە تەقلیدییانەی کە بانکی ناوەندی عێراق پشتی پێدەبەستێت بریتین لە دانانی پارەی دانراوی بانکە حکومییەکان و بانکەکانی کەرتی تایبەت، وەبەرهێنانی دەستە و دامەزراوە حکومییەکان، فرۆشتنی پەنجەرەی دراو، هەروەها دەرکردنی پارەی نەختینەی نوێ - ئەگەر پێویست بکات كاریگەری نەبووە لەسەر زیادكردنی پارەی نەختینە.


رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، كە قەبارەی ئەو پارە نەختینەیەی لەبەردەستی هاووڵاتیاندایە بە نزیکەی 35 ترلیۆن دیناری عێراقی دەخەمڵێندرێت، کە یەکسانە بە 28 ملیار دۆلار - لە ئەنجامی لاوازی متمانە بە کەرتی بانکیش زۆربەی ئەو پارانە لە ماڵەكان هەڵگیراون، ئەوەش سەرچاوەی كەمی پارەیە لە بازاڕ.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color