گرنگ

ئاواتی شێخ جەناب دەچێتە بەغدا

2023-10-03

 



بوار: بەغدا
 
ئاوات شێخ جەناب وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆدەبێتەوەو تاوتوێی پشكی هەرێم لە بودجەی گشتی عێراق دەكەن.

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكردووە، لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان، لیژنەكەیان میوانداری لایەنە پەیوەندیدارەکان دەكات.

نەرمین مەعروف ئاشكراشیكرد، بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی پەرلەمانی عێراق دەكات و لەگەڵ لیژنەكە كۆبوونەوە دەكات.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: كۆبوونەوەكە بۆ زانینی تێڕوانینی هەرێمە لەسەر كێشە داراییەكانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color