گرنگ

وادەی ناردنی 700 ملیاری تر بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا

2023-10-04

 



بوار: بەغدا

لەگەڵ دەستپێکی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی عێراق، بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم دەنێرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رایگەیاند،  بەپێی رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداد، تا کۆتایی ئەمساڵ بەغداد مانگانە پارە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت، باسی لەوەش كرد، لەگەڵ دەستپێکی دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی عێراق، بەغداد ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ ھەرێم دەنێرێت.

نەرمین مەعروف راشیگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی بڕیارە لەم مانگەدا بەغداد بۆ ھەرێمی بنێرێت، بۆ موچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەرانی ھەرێم دەنێردرێت، بەڵام حکومەتی ھەرێم سەرپشکە لەوەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی پێدابەشبکات.

ئەو ئەندامەی لیژنە دارایی جەختیشیکردەوە، وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە لیژنەی دارایی و ئەنجومەنی نوێنەران، لە ھەوڵدان تەواوی شایستە داراییەکانی ھەرێم بۆ دوو ساڵی داھاتوو دەستەبەربکەن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color