گرنگ

لەتیف رەشید پێشنیازێك بۆ چارەسەری كێشەكانی كەركوك دەخاتەڕوو

2023-10-04

 


بوار: بەغدا
لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، پێشنیاری پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکوک بە "تەوافوق" لەنێو پێکهاتەکانی شارەكەدا كرد، جەختیشیكردەوە، پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز کێشەکانی بەغدا و هەولێر چارەسەر دەکات.

لەتیف ڕەشید لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئەلحەداسی عێراقی رایگەیاند، گفتوگۆ و رێككەوتن لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک پێویستە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خۆجێی، کە نوێنەرایەتی خەڵکی شاری کەرکوک بکات.

سەرۆك كۆمار راشیگەیاند، پشتیوانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ ئەم بابەتە پێویستە و دەبێت بە تەواوی كێشەكان چارەسەربكرێن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان باشە، ئەو کێشانەی کە هەن لە ئەنجامی نەبوونی یاسایەکی وردە لەسەر نەوت و غازە، باسی لەوەش كرد، پەسەندکردنی یاسایەكیش لەو بارەوە بەسە بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکان.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color