گرنگ

فوئاد حوسێن: بەم نزیكانە كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت

2023-10-04

 


بوار: تایبەت
فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیكانە كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاسای بودجەیە چارەسەر دەبێت.

فوئاد حسێن، لە میانی لێدوانێكی راشیگەیاند، بابەتی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە یاسای بودجەی گشتی عێراق چارەسەركراوە.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئەوەشی راگەیاند، ئەوەی كێشەیە چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاساكەیە، كە بەم نزیكانە ئەویش یەكلادەبێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە كێشە لەنێوان عێراق و هەرێمی كوردستان لەسەر جێبەجێكردنی یاسای بودجە هەیەو بەو هۆیەشەوە كێشە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست بووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color