گرنگ

 گرنگ

سودانی داوای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەكات

2023-10-04

 


بوار: بەغدا
محەمەد شەیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە بە گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ هەرێم چارەسەر بکەن و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەردەوام جەختیان لە گفتوگۆ و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوڵاتیان کردووەتەوە.

محەمـەد شیاع سودانی راشیگەیاند،  بۆ چارەسەری کێشەکانی ئێستای هەرێم بەردەوام هەوڵی گفتوگۆیان داوە بەمەبەستی ئەوەی بگەنە ئەنجامێک و بەرژەوەندی هاوڵاتیان بخەنە پێش هەموو شتێک.

ئەو قسانەی سودانی لەمیانی كۆبوونەوەیەك بووە، كە جەختی لەوەش كردووەتەوە، بەپێی دەستور پارێزگاری لە یەک پارچەیی و سەروەری عێراق دەکەن و داوا دەکەن باشترین پەیوەندیان لەگەڵ هەموو دراوسێکانی عێراق هەبێت.

چەند مانگێكە هەولێر و بەغدا كێشەیان هەیەو كێشەكانیش پەیوەندی بە یاسای بودجەی گشتی عێراق هەیەو تائێستاش كێشەكان بەردەوامن.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color