گرنگ

كۆمسیۆنی عێراق داوای بودجە بۆ بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات

2023-10-04

 


بوار: بەغدا
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق داوای بودجەی تایبەت بۆ بەرێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات، كە لە شوباتی داهاتوو بەرێوەدەچێت.

ئەو داواكارییە لەمیانی كۆبوونەوەیەكی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و شاندێکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بووە لە بەغدا.

نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران پێشوازی لە شاندی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردووە و لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان کردووە سەبارەت بە تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

نووسینگەكە بڵاویشیكردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی کۆمسیۆن رایگەیاندووە، کە ئامادەکارییەکان بە خێراییەکی زۆر بەڕێوەدەچن.


هاوکات، بڕی پارە و بودجەی پێویستیشی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شوباتی داهاتوو بۆ سەرۆک وەزیران روونکردوەتەوە و داوایکردووە بودجەیان بۆ تەرخانبکرێت.

لەبەرامبەریشدا سودانی وەزارەتی دارای راسپاردووە، هەموو ئەو رێگریانە چارەسەر بکەن، کە پەیوەستن بە داواکارییەکانی فەرمانبەران و خەرجکردنی کرێی ئەو کەسانەی گرێبەستیان لەگەڵ کراوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color