گرنگ

ئێران داوای رادەستكردنی چەند سەركردەیەكی حیزبەكانی رۆژهەڵات دەكات


 
بوار، تایبەت
ئێران داوای لە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم كردووە، چەند سەركردەیەكی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانی رادەست بكەن.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، دوای ئەوەی شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق و هەرێم چوونەتە تاران و گفتوگۆیان لە بارەی حیزبەكانی رۆژهەڵات كردووە، لایەنی ئێرانی داوای رادەستكردنی چەند سەركردەیەكی حیزبەكانی رۆژهەڵات كردووە.
 
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئێران لەسەر بنەمای رێككەتنە ئەمنییەكە داوای رادەستكردنی سەركردەی ئەو حیزبانەی رۆژهەڵاتی لە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم كردووەو سووریش بووە لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكەی.
 
بوار زانیویەتی، بەهۆی ئەو داواكارییەی ئێران، پێشتر ئەو سەركردانەی حیزبەكانی رۆژهەڵات هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووەو لایەنی عێراقیش ئەوەی خستووەتە بەردەم لایەنی ئێرانی، كە زۆربەی ئەو سەركردانەی داوایان دەكەن، لە هەرێم نەماون.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color