گرنگ

زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکاندا دابەشدەکرێت

2023-10-05

 
لە عێراق سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان زەوی نیشتەجێ‌ بوونیان بەسەردا دابەشدەکرێت.
 
بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دەرچووە و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەگرێتەوە.
 
لە نووسراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران وەرگیراوە بۆ دابینكردن و دابەشكردنی زەوی نیشتەجێ‌ بوون بەسەر وەزارەت و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان و حەشدی شەعبی.
 
ئاماژە بە ئەوەش کراوە، نووسراو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت بەپێی یاسا و بڕیارە بەركارەكان بەپێی تایبەتمەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئەوەی سەرجەم كارمەندەكان بگرێتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color