گرنگ

كۆبوونەوەی وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی دواخرا

2023-10-05

 
بوار: تایبەت
 
كۆبوونەوەی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دواخرا.
 
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بوار ئاشكرایكرد، كە ئەو كۆبوونەوەی بڕیاربوو، رۆژی پێنج شەممە لەنێوان وەزیرانی دارایی هەرێم و عێراق، لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان بكرێت دواخراوە.
 
سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، بەهۆی ئەوەی بانگهێشتنامەكە نەگەیشتووە بەدەست هەردوو وەزیری دارایی هەرێم و عێراق بۆیە كۆبوونەوەكەی رۆژی پێنج شەممە دواخراوە بۆ كاتێكی نادیار.
 
جاری دووەمە كۆبوونەوەی نێوان وەزیری دارایی هەرێم و عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دوادەخرێت، كە بڕیارە لە كۆبوونەوەكە تاوتوێی كێشە داراییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا لەبارەی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color