گرنگ

هێنی بەرزبوونەوەی دۆلار ئاشكرادەكرێت

2023-10-07

 



بوار: بەغدا

رۆژنامەی عەرەبی جەدید، نهێنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری لە چەند رۆژی رابردوودا ئاشكراكردو ئاماژەی بەوە كرد، بانكی ناوەندی توانای كۆنتڕۆڵكردنی نرخی دۆلاری نەماوە.

رۆژنامە لەزاری سەرچاوەیەك ئاشكرایكردووە، کۆمەڵێک بانک گەورەترین بەش لە پەنجەرەی فرۆشتنی دراویان لە بانكی ناوەندی قۆرخ كردووە.

بانكەكە ئاشكراشیكرد، ئەو بانکانە خاوەنی کاریگەرین لەناو بانکی ناوەندیدا لەڕێگەی لۆبی چالاکی بانکی ناوەندییەوە، ئەمەش وایکرد، کە توانیان نفوزی خۆیان بسەپێنن لە بازاڕدا و مامەڵەی دۆلار بۆ خۆیان قۆرغ بكەن.
 
هەروەها رۆژنامەكە ئاماژەی بەوە كردووە، كاری ئەو بانكانە كاریگەری لەسەر بازاڕی ڕەش داناوەو بە دەستهێنانی دۆلاریان بۆ لایەنەكانی تر قورس كردووە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.

هەروەها رایگەیاندووە، ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی چارەسەری کێشەكانی نەكردووەو  بەڵکو کێشەکەی گەورەتر کردووە ، بەتایبەتی دوای ئەوەی ژمارەیەک شوێنی دانانی پارەی بۆ گەشتیاران داخست، ئەمەش قۆرخکاریی لە بازاڕدا زیاتر كرد.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color