بوار:
ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار لە بازاڕەکانی بەغدا و هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوەی تۆماركرد.
لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەکانی ئەلکیفە و ئەلحەریتییە لە بەغدا نرخی دۆلار بەرزبووەتەوە و نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 158 هەزار و 500 دیناری عێراقی، هاوکات نرخی کڕین بۆ هەر 100 دۆلارێک گەیشتووەتە 157 هەزار و 500 دینار.
سەبارەت بە هەولێریش، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 158 هەزار و 750 دینار بووە، هەروەها نرخی کڕینی 158 هەزار دینار بووە.