گرنگ

وەزیری بەرگری ئیسرائیل باس لە "هێرشی زەمینی" بۆ سەر غەززە دەکات

2023-10-11

 



بوار:

یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەكانی سەر غەززە هێرشی زەمینیش لەخۆدەگرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە چەند رۆژێكە بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی گەمارۆدراو بەردەوامی هەیە.

گالانت لە لێدوانێکیدا بۆ سەربازەکان لە نزیک سنوورەكانی غەززە وتی: حەماس گۆڕانکاری دەوێت و بەدەستی دەهێنێت، ئەوەی لە غەززە بوو چیتر بوونی نابێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئاسمانەوە دەستمان بە هێرشەکە کردووە، دواتر لە زەوییەوە  هێرش دەكەین، بە تایبەتی كە ئێمە لە ڕۆژی دووەمەوە ناوچەکەمان کۆنترۆڵکردووە و لە حاڵەتی هێرشداین.

ئیسرائیل بەڵێنیدا وەڵامدانەوەی خۆی بۆ هێرشەکەی بزووتنەوەی حەماس زیاتر بكات، لەو چوارچێوەیەش دەیان فڕۆکەی جەنگی لە ماوەی شەوی سێشەممەدا زیاتر لە 200 ئامانجیان بۆردومانکردووە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color