گرنگ

ئیسرائیل برایەكی كەسی یەكەمی "لیوای قەسام" دەكوژێت

2023-10-11

 



بوار:
میدیاکانی فەلەستینی بڵاویانکردەوە، برایەكی محەمەد ئەلدەیف، فەرماندەی لیواکانی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، ڕۆژی چوارشەممە کوژراوە.

میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، براکەی ئەلدەیف و سێ ئەندامی خێزانەکەی لە بۆردومانێکی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵێک، کە تێیدا بوون لە خان یونس کوژراون.

بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا ڤیدیۆیان بڵاوکردەوە کە بە وتەی ئەو ئەو ماڵەن، کە براكەی فەرماندەی لیواكانی قەسانی تێدا بووەو لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت ماڵەكە بە تەواوی وێران بووەو سوتاوە؟.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە ئەمشەو زیاتر لە 70 ئامانجیان لە غەززە بۆردومانکردووە.

میدیا فەلەستینییەکان باسیان لەوە کردووە، لە ئەنجامی هەڵمەتەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵەکانی خان یونس، ئەلنوسیرات، دێر ئەلبەلا و تەل ئەلزەتەر لە باشوور، ناوەڕاست و باکووری کەرتی غەززە، ٣١ هاووڵاتی کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززەش ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاندبوو، ژمارەی کوژراوانی بۆردومانی ئیسرائیل گەیشتووەتە 900 کەس کە 260 کەسیان منداڵ و 230یان ژنە، جگە لە 4600 بریندار.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color