گرنگ

پلاسخارت كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بردە ئەنجوومەنی ئاسایش


 


بوار:

جینین پلاسخارت نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر لەسەر قەرزی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئەرێنییە، بەڵام بەس نییە.

پلاسخارت لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، حکومەتی سودانی لە ماوەی ساڵێکدا لە دوای پێکهێنانیەوە هەنگاوی گرنگ و دەستپێشخەریی ئومێدبەخشی خستووەتەڕوو، ئەوەشی کە گرنگە هەنگاوەکانی چاکسازی لە کەرتی دارایی و بانکیدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر لەسەر قەرز بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەس نییە، جەختیشیکردەوە دەبێت مووچەی فەرمانبەران لە ناکۆکی سیاسی دووربخرێتەوە.

بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color